به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاژێر ٢٣ هەینی شەو بە کاتی خۆجێی لەحالێکدا کە لە ڕێگای شاری سنووری وان بەرەو ناوچەی یوکسێک ئاوا (لە نیزیکی سنوری ئێران ) دەفڕین ، بنکە وبارگای پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) یان لە ناوچەشاخاوییەکانی جلۆ-سات و کادی کوی بۆمباران کردووە .
سوپای تورکیا یش لەم بوارە بیرۆڕای خۆی رانەگەیاندووە . هەواڵدەری ئاناتۆڵی یش رۆژی پینج شەممە باسی لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بی سەرنشینەکانی تورکیا لە شاخ وچیاکانیی "بوزول" ی ناوچەی یوکسیک ئاوا و کوژرانی لانی کە شەش کەس لە ئەندامانی پەکەکە لەم ئۆپەراسیۆنە باسیکرد .
سوپای تورکیا ڕایگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنێک کە لەچوارەمی ئاگۆستی ڕابردوو لە ناوچەی پارێزگایر حەکاری دەستپیکراوە ، ٣٠٧ کەس لە ئەندامانی پەکەکە کوژراون .
پارێزگای حەکاری تورکیا بە تایبەت ناوچەی چەکراوا لە نیزیک سنوری ئێراق و شاخ وچیاکانی تندرک- چالدران و یوکسێک ئاوا هەڵکەوتوو لە نیزیک سنووری ئێران نیزیک دوومانگە شایەتی بەربڵاوترین ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و تووندترین تیکەڵچوونەکان لە نێوان هێزەکانی دەوڵەتی وپەکەکەن ....
کۆتایی کورتە نامە/310